ئهمرۆ دووشەممە، ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، هۆشداریدا لەوەی هێرشەکان لە نزیک وێستگەی ئەتۆمی بوشههیری ئێران مەترسییەکی ڕاستەقینەیه بۆ سەر سەلامەتی ئەتۆمیی دروست دەكات و دەبێت ڕابگیرێن.
ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه، ناوچەی دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمی لە باشووری ئێران کە ڕیاکتۆرێکی هەزار مێگاواتی تێدایە، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، چوار جار کراوەتە ئامانج.
دوایین هێرشیش ڕۆژی شەممە ڕووی دا، بەپێی میدیای فهرمی ئیران.
گرۆسی لەسهر تۆڕی "ئێکس" نوسیوویهتی: "هێرشەکان دەتوانن ببێتە هۆی ڕووداوێکی تیشکی جددی کە لێکەوتەی ترسناک بۆ خەڵک و ژینگە لە ئێران و دەرەوەی وڵات دروست بكات. "
ئاژانسەکە وێنەی مانگی دەستکردی ئەو شوێنەی شیکردەوە و هێرشەکەی ئەم دواییەی پشتڕاستکردەوە، کە هیچ زیانێکی بە دامەزراوەکان نهگهیاندووه.
گرۆسی ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە لێدانەکانی ئەم دواییە تەنها 75مەتر لە سیاجەکەی دەوری کارگەکەوە دوور بووه.
ناوبراو ڕایگەیاندووە، "هەرگیز نابێت دامەزراوەی ئەتۆمی و ناوچەکانی دەوروبەری بکرێتە ئامانج".
وێستگەی بوشێهر کە بە هاوکاری ڕووسیا دروستکراوە، تاکە ڕیاکتۆری ئەتۆمییە کە لە ئێراندا کاردەکات، بەپێی ئاژانسی نێودەوڵەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.