Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 14:09

ڕۆیتەرز: هەواڵگریی ئەمریکا پێشبینی دەکات ئێران بەم زووانە گەرووی هورمز نەکاتەوە

کوردستان TV
100%

ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، هۆشدارییان داوە لەوەی دوورە ئێران لە ئایندەیەکی نزیکدا گەرووی هورمز بکاتەوە، چونکە توندکردنی دەستگرتنی بەسەر ئەم شاخوێنبەرە جیهانییە زیندووەدا، تاقە کارتی فشاری ڕاستەقینەیە.

ڕۆیتەرز نووسیویەتی، سێ سەرچاوەی ئاگادار ڕایانگەیاندووە کە ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، کە لەم دواییانەدا دەرچوون، هۆشدارییان داوە لەوەی دوورە ئێران لە ئایندەیەکی نزیکدا گەرووی هورمز بکاتەوە، چونکە توندکردنی دەستگرتنی بەسەر ئەم شاخوێنبەرە جیهانییە زیندووەدا، تاقە کارتی فشاری ڕاستەقینەی بۆ بەرانبەر ویلایەتە یەکگرتووەکان فەراهەم دەکات.

ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕەنگە تاران بەردەوام بێت لە هێشتنەوەی گەرووی هورمز بە داخراویی، تاوەکو نرخەکانی وزەش بە بەرزی بمێننەوە، وەک یەکێک لە ئامرازەکانی فشار بۆ سەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە مەبەستی گەیشتن بە کۆتایییەکی خێرا بۆ ئەو جەنگەی نزیکەی 5 هەفتەیە بەردەوامە و لە ناوخۆی ئەمریکادا پشتیوانی لێ ناکرێت.

هەروەها ڕاپۆرتەکان نوێترین ئاماژەن بۆ ئەوەی ئەو جەنگەی کە بە مەبەستی سڕینەوەی هێزی سەربازیی ئێران دەستی پێ کرد، لەوانەیە لە ڕاستیدا ببێتە هۆی زیادبوونی هەژموونی ئەو وڵاتە لە ناوچەکەدا، ئەوەش لە ڕێگەی نیشاندانی توانای ئێران بۆ هەڕەشەکردن لە ڕێڕەوێکی ئاویی سەرەکی جیهانی.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.