Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 00:41

سينتکۆم: سوپای پاسداران هیچ هێرشێکیان نەکردووەتە سەرمان

کوردستان TV
100%

هەموو ئەو ئیدیعایانەی سوپای پاسدارانی ئێران لەبارەی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی فڕۆکەوان و ستافی ئاسمانیی ئەمریکا لە عەرەبستانی سعودیە ڕەت کرانەوە و بە "چەواشەکاری" ناوبران لە لایەن فەرماندەی ناوەندی ئەمریکاوە.

سوپای پاسدارانی ئێران بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە لە ڕێگەی درۆن و مووشەکەوە هێرشیان کردووەتە سەر کۆبوونەوەیەکی 200 کەسی لە فڕۆکەوانە ئەمریکییەکان لە خاکی سعودیە، بەڵام سەرچاوە فەرمییەکان دووپاتیان کردەوە کە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی ڕاستیی نییە و هیچ سەرباز و کارمەندێکی ئەمریکی لەو وڵاتەدا تووشی هیچ هێرشێک نەبووە.

پێشتریش لە 28ی ئاداری ڕابردوودا، فەرماندەکانی ڕژێمی ئێران هەمان ئیدیعایان بۆ شاری دوبەی بڵاوکردبووەوە، کە ئەو کاتیش دەرکەوت هەواڵێکی ناڕاست بووە و تەنیا بۆ مەبەستی پڕوپاگەندە بەکارهاتووە.

چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵە چەواشەکارییانە، هەوڵێکی بێئومێدانەی سوپای پاسدارانە بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان و پەردەپۆشکردنی ئەو شکست و زیانە گەورانەی کە بە هۆی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای ئەمریکا لە توانای سەربازیی هێزەکانی ئێران کەوتووە.


 

 


 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.