كەشتی فڕۆكەهەڵگری جۆرج بۆش لەگەڵ چەندین كەشتی دیكەی هاوەڵی جەنگی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێكەوتووە و بەمزووانە دەگاتە شوێنی مەبەست.
رۆژنامەی (ووڵ ستریت جۆرنال) لەسەر زاری چەند بەرپرسێكی ئەمریكی گواستوویەتییەوە: كەشتی فڕۆكەهەڵگری جۆرج بۆش لەگەڵ چەند كەشتییەكی دیكەی جەنگی بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جوولەی كردووە.
بەرپرسەكان هەروەها گوتوویانە: بەمزووانە كەشتی فڕۆكەهەڵگری جۆرج بۆش دەگاتە شوێنی مەبەست و دەبێتە سێیەمین كەشتی فڕۆكەهەڵگر كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.