Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 02:03

کێشەی کەمئاوی باوەنور چارەسەر دەکرێت

کوردستان TV
100%

بەمەبەستی خێراکردنی کارەکان و چارەسەرکردنی گرفتی کەمئاوی، ئەمڕۆ دووشەممە، عەدنان عەلی، بەڕێوەبەری ناحیەی پێباز (باوەنور) لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاوی گەرمیان، بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی هەردوو پڕۆژەی ئاوی کۆن و نوێی باوەنوریان کرد.

بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری گەرمیان ڕایگەیاند؛ لە ماوەی 2 هەفتەی داهاتوودا کارەکانی پڕۆژە نوێیەکە بە تەواوی کۆتاییان دێت و ئاو بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت.

بڕیاردرا لە 1 بۆ 2 ڕۆژی داهاتوودا، لەگەڵ نەمانی لێڵیی ڕووباری سیروان، پڕۆژە کۆنەکە بخرێتەوە گەڕ و ئاو بۆ ماڵان بەربدرێتەوە.

تەواوی ئەو گرفت و کۆسپانەی لەبەردەم پڕۆژەکاندا بوون چارەسەر کران و ستافی ئەندازیاری ڕاسپێردران بە شێوەیەکی بەردەوام کار بکەن بۆ خێرا تەواوکردنی کارەکان.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی پێباز جەخت دەکاتەوە کە سەرەڕای قەیرانی دارایی، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و گەیاندنی باشترین خزمەتگوزاری بە دانیشتووانی ناوچەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.