Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 00:19

وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاری دا بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە هەڵگرتنی قەدەغەی سەر هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە دەرەوەی وڵات، ئەمەش دوای ئەوەی دەرکەوت كە بەرهەمی ناوخۆیی لە بازاڕەکاندا کەمبووەتەوە و نرخەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ، دوای بەدواداچوونی مەیدانی بۆ بەرهەمی تەماتە لە سەرجەم سنووری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، دەرکەوتووە کە ئەو بەرهەمە لە بازاڕەکاندا کەمبووەتەوە. هەر بۆیە وەزارەت پاڵپشت بە یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2008ی پاراستن و پێشخستنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، بڕیاری دا بە ڕێگەدان بە هاوردەکردنی تەماتە.

وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم بڕیارە لە ڕێکەوتی 29/3/2026 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش ڕاسپێردراون کاری پێویست ئەنجام بدەن، ئەمەش بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی نرخ و دابینکردنی پێداویستیی هاووڵاتییان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.