Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:06

سوپای پاسداران: ئەو فڕۆكە ئەمریكییەی تێكمان شكاند نرخەكەی 700 ملیۆن دۆلارە

کوردستان TV
100%

سوپای پاسداران ئەمڕۆ یەكشەممە تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی رادار و سیخوڕی ئەمریكی بەناوی "ئەواکس"ی بە درۆنێکی خۆکوژ ڕاگەیاند.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند كە هێزەکانیان توانیویانە فڕۆکەیەکی ڕادار E-3 کە بە (ئەواکس) ناسراوە و نرخەکەی 700 ملیۆن دۆلارە، لە ڕێگەی درۆنێکی (شاهد 136) کە تێچووەکەی تەنها 20 هەزار دۆلارە، تێکبشکێنن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران، ئەو فڕۆکە زەبەلاحە لە فڕۆكەخانەی شا سوڵتان لە سعوودییە رووبەڕووی هێرشی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران بووەتەوە و بە درۆنێكی خۆکوژ کراوەتە ئامانج، هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە کە بەهۆی ئەو هێرشەوە نەک تەنیا ئەو فڕۆکە گرانبەهایە، بەڵکو چەند فڕۆکەیەکی دیکەش کە لە دەوروبەری بوون، زیانیان بەرکەوتووە.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە كە هێزەکانی ئەمریکا تا ئێستا هیچ زانیاری و هەواڵێکیان لەسەر ئەم بابەتە بڵاو نەکردووەتەوە، پێشتر چەندینجار سوپای ئەمریکا چەند هەواڵێکی سوپای پاسدارانیان بەدرۆ خستبووەوە لەبارەی هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی سوپا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.