وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە لە دوای دەستپێکردنی جەنگ لە 2ی ئادارەوە، ژمارەی كوژراوان لە 1200 کەس تێپەڕی و زیاتر لە 3500 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، تاوەکو 29ی ئادار ژمارەی گشتیی کوژراوەکان گەیشتووەتە 1238 کەس، لەو ژمارەیە 124 منداڵن لەگەڵ 52 پزیشک و کارمەندی کەرتی تەندروستی.
هەروەها وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە، ژمارەی بریندارەکانی ئەو هێرشانە بۆ 3543 کەس بەرزبووەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی لوبنان بەردەوامییان هەیە.
ماوەی نزیکەی مانگێکە ئیسرائیل بە شێوەیەکی چڕ بارەگاکانی گرووپە چەکدارەکان لە لوبنان بۆردومان دەکات و گرووپە چەکدارەکانیش مووشەک و درۆن ئاڕاستەی ئیسرائیل دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.