Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:06

سەرەڕای بڕیاری دەركردنی، باڵیۆزی ئێران ئامادە نییە لوبنان جێبهێڵێت

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی ئێران لە لوبنان سەرەڕای بڕیاری دەرکردنی، ئامادە نییە ئەو وڵاتە بەجێبهێڵێت.

ئاژانسی (فرانس پرێس) لەسەر زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئاشکرای کرد: باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان، سەرەڕای ئەوەی فەرمانی دەرکردنی بۆ دەرچووە، بەڵام تا ئێستا ئامادە نییە خاکی ئەو وڵاتە بەجێبهێڵێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوە دیپلۆماسییە، باڵیۆزی ئێران بێ گوێدانە بڕیاری دەرکردنی، لەسەر کارەکانی لە بەیرووت بەردەوامە. ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە گرژییە دیپلۆماسییەکان لە ناوچەکە ڕوویان لە زیادبوون کردووە و فشارەکان بۆ سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ئێران لە هەندێک لە وڵاتان زیادیان کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، حکوومەتی لوبنان بە فەرمی داوای کرد باڵوێزی ئێران خاکی وڵاتەکەی جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.