ئەمریکا بە توندترین وشە، ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییانە دەکات کە کرانە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، ئەمریکا ئەو هێرشانەی بە "قێزەون" وەسف کرد و ڕایگەیاند کە لەلایەن میلیشیا تیرۆریستییەکانی بریکاری ئێران لە عێراق ئەنجامدراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەم کردەوانەی ئێران و بریکارەکانی، پەلامارێکی ڕاستەوخۆ و ئاشکران بۆ سەر سەروەری، سەقامگیری و یەکگرتوویی خاکی عێراق."
هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە توندی ئەو جۆرە کردەوە تیرۆریستییە هەڕەمەکی و "ترسنۆکانە"یانەی ڕەتکردەوە کە لەلایەن ئێران و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراقدا بەرپا دەکرێن، و جەختی لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.