میری ئێزدییان لە عێراق و جیهان بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەمە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
میر حازم تەحسین بەگ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە بەئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە شاری دهۆک "کارێکی تاوانکاریی مەترسیدارە" و ئامانج لێی تێکدانی ئەو ئارامی و پێکەوەژیانەیە کە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە.
هەروەها میری ئێزدییان داوای لێکۆڵینەوەیەکی خێرا و شەفافی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، تاوەکو بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە ئاشکرا بکرێن و ڕووبەڕووی یاسا و لێپرسینەوەی توند بکرێنەوە.
ئەم هەڵوێستەی میر حازم تەحسین بەگ لە کاتێکدایە، کە هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک، کاردانەوەی توندی سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتووەتەوە و وەک هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و سیاسیی وڵات دەبینرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.