Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 08:24

ماکرۆن بە کوردی پەیامێک ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات  

کوردستان TV
100%

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نیگەرانیی قووڵی وڵاتەکەی بەرانبەر هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێم لە دهۆک دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ سەقامگیریی ناوچەکە پێویستە.

سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەم پەرەسەندنە "قبووڵنەکراوە" نیشانەی زیادبوونی هێرشەکانە بۆ سەر دامەزراوەکانی عێراق. هەروەها ئاماژەی بە هێرشەکەی هەفتەی ڕابردوو کرد کە تێیدا 6 پێشمەرگە شەهید بوون، لەو چوارچێوەیەشدا سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کرد.

ماکرۆن جەختی لەوەش کردەوە، کە دەبێت هەموو کارێک بکرێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە پەلکێشکردنی عێراق بۆ ناو گرژی و ئاڵۆزییەکان بکرێت.  

هەروەها دووپاتی کردەوە کە فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە هاوشانی هاوبەشە عێراقییەکانی و پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکات.

ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەی سەرۆکی فەرەنسا لە کاتێکدایە کە کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان بەرانبەر بەئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوامییان هەیە و وڵاتانی زلهێز نیگەرانیی خۆیان لە تێکچوونی دۆخی ئەمنی و تێوەگلانی عێراق لە ململانێ ناوچەییەکان دەردەبڕن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.