فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق بە تووندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دهۆک دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەم پەلامارانە ناتوانن ئیرادەی گەلی کوردستان بۆ پاراستنی قەوارە دەستوورییەکەی پاشەکشە پێ بکەن.
ئەمڕۆ شەممە 28-3-2026، فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا هێرشەکەی سەر ماڵی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بە "ناڕەوا و ترسنۆکانە" وەسف کرد. فراکسیۆنەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەم پەلامارانە بەشێکن لەو زنجیرە هێرشە دوژمنکارانەیەی کە ماوەیەکە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و نانەوەی پشێوی ئەنجام دەدرێن.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە، کە ئەم جۆرە هەوڵە نەزۆکانە ناتوانن کاریگەری لەسەر ئیرادەی گەلی کوردستان دروست بکەن بۆ پاراستنی نیشتمان.
هاوکات داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە ئاشکرا بکەن و ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە.
ئەم هەڵوێستەی فراکسیۆنی پارتی له ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق دوای ئەوە دێت، کە هێرشێکی درۆنی کرایە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک، کە کاردانەوەی زۆری لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵیشی لێکەوتووەتەوە، لە کاتێکدا هەوڵە ئەمنییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ناوچەکە چڕتر کراونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.