Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:36

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان ئیدانەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک پێشهاتێکی مەترسیدارە و داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەن بە خێرایی تاوانباران دەستگیر بکات.

ئەمڕۆ شەممە 28-3-2026، ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد.  

سەندیکاکە ئەم هێرشەی بە "پێشهاتێکی مەترسیدار و سەرکۆنەکراو" ناوبردووە و نیگەرانی قووڵی خۆی بەرانبەر ئەو کردەوەیە دەربڕیوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی هەمیشە فاکتەری بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری بووە و دەستپێشخەرییەکانی بۆ ئارامی و دۆستایەتی لەگەڵ دراوسێکان جێگەی بایەخ بووە.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات بە خێرایی بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە دەستگیر بکات و سزای یاسایییان بدات.

ئەم هەڵوێستەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە کاتێکدایە، کە هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک کاردانەوەی توندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە و هەوڵە ئەمنییەکانیش بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی هێرشەکە و دەستگیرکردنی لایەنە.

                      

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.