Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 07:02

 ئەمەریکا کەشتییەکی زەبەلاحی هێرشبەر و 3,500 سەربازی دیکەی گەیاندە ناوچەکە

کوردستان TV
100%

کەشتیی جەنگیی (USS Tripoli) گەیشتە ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، کە زیاتر لە 3,500 سەرباز و مارینزی لەسەرە و ئەرکە سەربازییەکانی دەستپێکرد.

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی 27-3-2026، کەشتیی جەنگیی "USS Tripoli" کە لە جۆری "America-class"ـی هێرشبەری ئەمفیبییە، گەیشتە سنووری فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (CENTCOM). ئەم کەشتییە وەک کەشتیی سەرەکیی گرووپی "Tripoli" و یەکەی 31ـی هێزی مارینز (31st MEU) کار دەکات.

کەشتییەکە نزیکەی 3,500 سەرباز و مارینزی لەسەرە، جگە لەوەی چەندین جۆری فڕۆکەی گواستنەوە و فڕۆکەی جەنگیی هێرشبەر و ئامێرە تاکتیکییەکانی هێرشی ئەمفیبی لەخۆدەگرێت، کە توانایەکی سەربازیی گەورە بە هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا دەبەخشێت.

ئەم هەنگاوەی واشنتن لە کاتێکدایە، کە گرژییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار.

جێگیرکردنی ئەم هێزە زەبەلاحە ئامانجی بەهێزکردنی تواناکانی ئەمەریکایە بۆ هەر ئەگەرێکی سەربازی و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا، هاوکات نیشاندانی ئامادەیی تەواوە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەک کە ڕووبەڕووی هاوپەیمانەکانی ببێتەوە لەم بارودۆخە هەستیارەدا.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.