ئهمڕۆ شهممه،ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگهیاند، ئەو قۆناغەی تێیدا کەشتییە جەنگییەکانی ئێران هەڕەشەیان لە کەشتیوانی نێودەوڵەتیی دەکرد کۆتایی پێهاتووە و چیتر ڕێگە بە تێکدانی ئاسایشی ئاوەکانی ناوچەکە نادرێت.
لە پەیامێکی فەرمیدا ئاماژە بەوە دراوە، کە بۆ ماوەی چەندین دەیەیە کەشتییە دەریاییەکانی ئێران بوونەتە هۆی دروستکردنی مەترسی و بێزارکردنی کەشتییە بازرگانی و جیهانییەکان لە ئاوەکانی ناوچەکەدا، بەڵام جەخت دەکرێتەوە کە ئەو ڕۆژانە تێپەڕین و کۆتاییان هات.
ئەم هەڵوێستە توندەی واشنتۆن لە کاتێکدایە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی هێزێکی دەریایی و ئاسمانیی بێوێنەیان لە ناوچەکەدا جێگیر کردووە. ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو ئاڵۆزییە سەربازییانەی ئێستا لە ئارادان و بە مەبەستی دڵنیاییدان لە پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەکان و ڕێگریکردن لە هەر دەستوەردانێکی سەربازیی ئێران لە ئاسایشی کەشتیوانی جیهانیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.