Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 20:59

ترەمپ: ناوی گەرووی هورمز دەکەمە "گەرووی ترەمپ"

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا لە شاری میامی، بە شێوازێکی جیاواز باسی لە کێشەکانی ناوچەکە کرد. ترەمپ ڕایگەیاند: خەریکی دانوستانن لەگەڵ ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و بە پێکەنینەوە گوتی: "وەک مەرجێک بۆ ئاشتی، دەبێت ناوی گەرووی هورمز بگۆڕدرێت بۆ 'گەرووی ترەمپ".

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (The Jerusalem Post)، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە، ئێران چیتر "شەقاوەکەی ناوچەکە" نییە و هێزی لێ بڕاوە. هەروەها گومانی لە زیندوومانەوەی (موجتەبا خامنەیی) ڕێبەری نوێی ئێران کرد و گوتی: "کەس دەنگی نابیستێت، یان مردووە یان باری تەندروستی زۆر خراپە."

سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتووی، ترەمپ رایگەیاند: "دوای ڤەنزوێلا و ئێران، ئێستا نۆرەی کوبایە." ئاماژەی بەوەش کرد، سوپایەکی زۆر بەهێزی بنیات ناوە و ئەگەر پێویست بکات دژی حکوومەتی کوبا بەکاری دەهێنێت.

ترەمپ لە کۆتاییشدا ڕەخنەی لە هاوپەیمانی "ناتۆ" گرت و گوتی: چونکە ئەوان لە کاتی پێویستدا هاوکاری ئەمریکایان نەکرد، ئێمەش ناچار نین بەرگرییان لێ بکەین.

جیهان ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.