Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 09:33

وەزارەتی خوێندنی باڵا: خوێندنی ئۆنلاین زیانی گەورە بە پڕۆسەی پەروەردە دەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ پەیڕەوکردنی خوێندنی ئۆنلاین نین لە زانکۆ و پەیمانگاکان و تەنیا وەک دواین بژاردەی ناچاری پەنای بۆ دەبەن.

ئەمڕۆ هەینی 27ـی ئادار، د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: خوێندنی ئۆنلاین زیانێکی گەورە بە ئاستی زانستی و پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت وە لە بارودۆخی ئێستادا وەزارەتەکەیان لەگەڵ جێبەجێکردنی سیستەمی ئۆنلاین نییە بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە، کە خوێندنی ئۆنلاین لای ئەوان تەنیا وەک دواین بژاردەی ناچاری دەمێنێتەوە و تەنیا لە کاتی زۆر پێویستدا بیری لێ دەکەنەوە، چونکە ئامانجی سەرەکییان پاراستنی کوالێتی خوێندن و بەردەوامیی پڕۆسەکەیە بە شێوەیەکی ئاسایی لە ناو کەمپەسەکاندا.

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە، کە گفتوگۆکان سەبارەت بە چۆنیەتی بەردەوامبوونی خوێندن لە ناوەندە زانستییەکان لە ژێر سایەی بارودۆخی ئێستای ناوچەکەدا بەردەوامن، وەزارەتیش هەوڵدەدات هاوسەنگییەک لە نێوان پاراستنی گیانی خوێندکاران و بەردەوامیی پڕۆسەی زانستیدا دروست بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.