Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 00:19

دوای مۆڵەتە نوێیەكەی ترەمپ، نرخی نەوت دابەزی

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا شەوی رابردوو مۆڵەتی 10 رۆژی دیكەی دایە ئێران بە مەبەستی رێككەوتن، ئەم بڕیارە نوێیە بووە هۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، لای خۆشییەوە وەزارەتی نەوتی عێراق نرخی ئەمڕۆی نەوتی وڵاتەكەی لەنێوان 99 بۆ 101 دۆلار دیاری كردووە.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 0.23% رووی لە دابەزین كرد، ئێستا بە 107.76 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەهەمانشێوە نرخی نەوتی خاوی تێكساسی ئەمریكیش دابەزی بە ڕێژەی 0.49% و ئێستا هەر بەرمیلێكی ئەم جۆرە نەوتە بە 94.02 دۆلارە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی كردۆتەوە، ئەمڕۆ هەینی نرخی هەر بەرمیلیك نەوتی خاوی مامناوەندی بەسڕە بە 101.25 دۆلار بووە، نرخی نەوتی قورسیش بە 99.15 دۆلار بووە.

شەوی رابردوو سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری دا بۆ ماوەی 10 رۆژی دیكە هێرشەكان بۆ سەر وێستگەكانی كارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران رابگرێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیال) رایگەیاند: لەسەر داوای ئێران، قۆناخی هێرشەكان بۆ سەر وێستگەكانی وزە بۆ ماوەی 10 رۆژ رادەگرم تاكو رۆژی 6ی نیسانی 2026.

ترەمپ راشیگەیاند: گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران بەردەوامن و زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن، سەرەڕای ئەو لێدوانە چەواشەكارییانەی لە میدیا و لایەنەكانی دیكە بڵاو دەكرێنەوە.

دۆناڵد ترەمپ رۆژی دووشەممە رابردوو قۆناخی یەكەمی بڕیاری وەستانی هێرشەكانی بۆ سەر ئێران بۆ ماوەی 5 رۆژ راگەیاندبوو، ئەو كات ئاماژەی بەوەدابوو كە لەگەڵ بەپرسانی ئێران گفتوگۆی بەرهەمداریان ئەنجامداوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.