سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت كە، ئێرانییەکان لە بەرێوەبردنی وڵاتەکەیان و چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵاتدا یەک دەنگن و پێکەوە چارەسەری کێشەکان دەکەن.
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران جەخت لەسەر پێویستیی بوونی "یەکدەنگ" لە پرسە ستراتیژییەکانی وڵاتدا دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت "ئێستا هەموو کایەکانی بڕیاردان بۆ بەڕێوەبردنی شەڕ، لەژێر ڕێنوێنییەکانی ڕێبەری باڵادا یەکگرتوو و هاوئاهەنگن".
سەرۆکی ئێران دەشڵێت "ئەم یەکگرتوویی و هاودڵییە، وەک بنەمایەکی سەرەکیی دەوڵەتداری دەبینرێت، کە ئامانج لێی تێپەڕاندنی قەیرانەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە لەم بارودۆخە هەستیارەی ناوچەکەدا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.