Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 11:20

هاتوچۆ و شاروانی سلێمانی داوایەکی بە پەلە لە هاووڵاتییان دەکەن

کوردستان TV
100%

هەردوو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ و شارەوانی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکەن نزیکی ناوچە شاخاويیەکان نەکەون، داواش دەكەن ئەگەر مەترسی گەورە هەبوو بەهۆی باران باریینەوە، بەخێرایی تیمەکانیان ئاگادار بکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی هۆشدارییەکی بەپەلە ئاراستەی شۆفێران دەکات و داوایان لێ دەکات لە سێ ڕۆژی داهاتوودا بە وریاییەوە مامەڵە بکەن، ئەمەش دوای ڕاپۆرتێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن - بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم سەبارەت بە گۆڕانکارییە خێراکانی کەشوهەوا.

لە لایەکی دیکەوە، تیمی فریاگوزاریی سەرۆکایەتیی شارەوانی ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشوهەوا و بوومەلەرزەزانی هەرێم، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ ناوچەکە دەگرێتەوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەن لە ئەگەری ڕوودانی هەر دۆخێکی نەخوازراو یان دروستبوونی گرفت، پەیوەندی بە سەنتەری فریاگوزاریی خێراوە بکەن بە ژمارە (100).

بەگوێرەی پێشبینییەکان، لە ڕۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینی، ئەگەری بارینی لێزمەبارانی چڕ و تەرزە لە هەندێک ناوچەدا هەیە، کە هاوکات دەبێت لەگەڵ هەورەتریشقە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی باران لە چەندین شوێنی جیاوازدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.