سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێران دیاریەکی گەورەی لە بواری نەوت و گازدا پێشکەش کردوون.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە ئێران "دیارییەکی زۆر گەورە"ی لە بواری نەوت و گاز پێشکەش بە ئەمریکا کردووە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆکی ئەو دیارییە بخاتە ڕوو.
ترەمپ لە کۆشکی سپی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی "ئەوە دیارییەکی زۆر گەورە بوو، کە بەهاکەی یەکسانە بە بڕێکی زۆر پارە".
ئەم لێدوانە ناڕوونەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران لە ئاستێکی بەرزدایە و چاودێرانیش بە وردی چاوەڕێی ڕوونکردنەوەی زیاتر دەکەن سەبارەت بە مەبەستی سەرۆکی ئەمریکا لەو لێدوانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.