وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەرکردنی باڵوێزی ئێران لە لوبنان بە کارێکی زۆر باش ناودەبات و دەڵيت: ئەمە کارێکی پێویست و باش بوو.
جدعۆن ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە بڕیاری دەسەڵاتدارانی لوبنان کرد بۆ دەرکردنی باڵیۆزی ئێران لە وڵاتەکەیان و هەنگاوەکەی بە "پێویست و ڕەوا" وەسف کرد.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاند: داوا لە حکوومەتی لوبنان دەکەین ڕێکاری کردەیی و کاریگەر دژی حیزبوڵا بگرێتە بەر، کە تا ئێستاش نوێنەرەکانی لە ناو حکوومەتدا پۆستی وەزارییان هەیە.
ساعر ئاماژەی بەوەش کرد، وەزیری تەندروستی لوبنان ڕاکان ناسیڕەدین و وەزیری کار محەمەد حەیدەر، لەو کەسایەتییە دیارانەن کە پەیوەندییان بە حیزبوڵاوە هەیە و پێویستە حکوومەتی لوبنان هەڵوێستی جددییان بەرامبەر وەربگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.