Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 07:46

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی دەربارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێرشی دوژمنکارانەی غەدر و خیانەتی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین کە لە ئەنجامدا 6 پێشمەرگەی قارەمان شەهید و 30 پێشمەرگەش بریندار بوون.

ئەمەش دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-

هێرشی دوژمنکارانەی غەدر و خیانەتی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین کە لە ئەنجامدا 6 پێشمەرگەی قارەمان شەهید و 30 پێشمەرگەش بریندار بوون.

سەرەخۆشی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم و داوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران لە خودای گەورە دەکەم.

هەموو ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبەنەوەی ئەم دوژمنکاریەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان دەگرینە بەر و داوا لە حکوومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم هێرشە دوژمنکارانەی سەر هەرێمی کوردستان دابنێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.