بەڕێوەبەرایتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، لێزمەباران و هەورەبروسکە چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی ئادار بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: بە گشتی ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین سەرەتا پێش نیوەڕۆ لە ناوچەکانی کەرکووک و گەرمیان دەست پێدەکات. پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ و ئێوارەدا سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە کە هەندێ جار هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت لە ناوچەکانی گەرمیان. لە ئێوارە و شەودا بارانبارین زیاتر دەبێت لە ناوچەکانی گەرمیان و ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی هەرێم.
بۆ سبەی چوارشەممە 25ـی ئادار، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان وە بۆ ماوەیەکی کورت خایەن بارانبارینی بە لێزمە دەبێت لە سنوری گەرمیان و کەرکووک و ڕۆژهەڵاتی هەولێر و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک.
کەشناسی ڕاشیگەیاند: سبەی لە دوای نێوەڕۆ وە نمەباران و بارانی مام ناوەند کە هەندێ جار هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، لە درەنگانی شەو و بەیانی زووی پێنج شەممەدا تا ڕادەیەک باران بارین لاواز دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم. پلەی گەرما 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | سێشەممە | چوارشەممە |
| هەولێر | 18 | 16 |
| سلێمانی | 16 | 14 |
| دهۆک | 16 | 14 |
| هەڵەبجە | 16 | 13 |
| سۆران | 15 | 12 |
| چەمچەماڵ | 18 | 16 |
| زاخۆ | 16 | 14 |
| گەرمیان | 19 | 17 |
| پیرمام | 15 | 13 |
| حاجی ئۆمەران | 8 | 5 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.