Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 07:23

سوپای پاسداران: لە هێرشەكان بەردەوام دەبین

کوردستان TV
100%

فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند كە لە هێرشەكانیان بەردەوام دەبن تا سەرجەم ئامانجەكانیان دەهێننە دی.

مەجید موسەوی فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران رایگەیاند: لە هێرشەكانمان بەردەوام دەبین تاكو سەرجەم ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەكان دەهێنینە دی.

راشیگەیاند: پاڵپشتی بەردەوامی خەڵك و شەقام، نهێنی سەركەوتنەكانمانە لە مەیدانی شەردا بەرامبەر بە دوژمن.

لێدوانی ئەم فەرماندەیەی سوپای پاسداران لە كاتێكدایە كە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا وەستانی هێرشەكانی بۆ سەر ئێران بەهۆی دەستپێكردنی گفتوگۆكان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران راگەیاندبوو.

سەرەڕای بڕیاری وەستانی شەڕ لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، بەڵام هێرشەكانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەكتر تا ئێستا بەردەوامیان هەیە، هەر ئەمشەو چەندان هێرشی توند كراونەتە سەر شارەكانی تاران و ئەسفەهان، ئێرانیش بەڕێكردنی شەپۆڵی 77ی مووشەك و درۆنەكانی بۆ سەر ناوچەكانی ئیسرائیل و ئامانجەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە راگەیاندبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.