Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 20:33

یەکێتیی ئەوروپا: پێشوازی له‌ وه‌ستانی هێرشه‌كان ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر ژێرخانی وزه‌ی ئێران

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە، یەکێتیی ئەوروپا، پێشوازیی خۆی بۆ ڕاگەیەندراوەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەربڕی سەبارەت بە وه‌ستانی كاتیی هێرشه‌كان بۆ سەر ژێرخانی وزە لە ئێران.

کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ڕاگەیەندراوەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشنەکردنە سەر ژێرخانی وزە لە ئێران، پەرەسەندنێکی هه‌نووكه‌ییه‌ و  شایه‌نی پێشوازییە."

هه‌ر ئەمڕۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جەختی کرده‌وه‌ لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ ئێرانییەکان لە رۆژانی داهاتوودا.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.