Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 14:26

ئەنجوومەنی یاسادانانی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئونی وەک سەرۆکی وڵات هه‌ڵبژارده‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکانی دەوڵەتی کۆریای باکوور ڕایانگەیاند، ئەنجوومەنی یاسادانانی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئونیان وەک سەرۆکی کاروباری دەوڵەت هەڵبژاردەوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور دووبارە دەستنیشانکردنی کیم جۆنگ ئۆنی وەک سەرۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری دەوڵەت ڕاگەیاند کە دەزگای باڵای دەسەڵاتدار و بڕیاردەری كۆتایی کۆریای باکوورە .

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەنجوومەنی باڵای گەلی کۆماری گەلی دیموکراتی کۆریا لە یەکەم دانیشتنی خۆیدا کیم جۆنگ ئون وەک سەرۆکی کاروباری دەوڵەتی هەڵبژاردەوە، ئەمەش یەکەم ڕووداوی پانزەهەمین دانیشتنی خۆی بوو لە 22ی ئازاری ئه‌مساڵدا.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: "بڕیاری دووبارە هەڵبژاردنەوەی کیم بۆ پۆستی سەرۆکایەتی كۆریا ڕەنگدانەوەی ئیرادەی یەکگرتووی هەموو کۆریاییەکانە".

کیم جۆنگ ئون فەرمانڕەوای نەوەی سێیەمی دەوڵەتی چەکداری ئەتۆمییە کە کیم ئیل سونگ باپیرەی لە ساڵی 1948 دامەزراندووە، لە ساڵی 2011ەوە دوای کۆچی دوایی باوکی فەرمانڕەوایی وڵاتەکەی گرتووه‌ته‌ ده‌ست.

هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا پیرۆزبایی دووبارە هەڵبژاردنەوەی كیم سەرۆکی کۆریای باکووری کرد و داوای پەرەپێدانی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان پیۆنگیانگ و مۆسکۆی لێکرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.