Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:50

رووسیا داوای تێپه‌ڕاندنی سیاسی و دیپلۆماسیی جه‌نگی ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشەممە، رووسیا داوای یەکلاییکردنەوەی سیاسی و دیپلۆماسی کرد بۆ شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وادەی کردنەوەی گەرووی هورمزی لای ئێران به‌سته‌وه‌ به‌ هەڕەشەی لەناوبردنی وێستگەکانی کارەبا.

دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند،"پێمان وایە دۆخی ئاڵۆزیی رۆژهه‌ڵاتیی ناوه‌ڕاست دەبێت بەرەو یەکلاییکردنەوەی سیاسی و دیپلۆماسی هەنگاو بنێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە تاکە شتێکە کە دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە هێورکردنەوەی ئەو دۆخە کارەساتبارانەی کە ناوچەکە پێی گەیشتووە".

شەوی شەممە، ترەمپ 48 کاتژمێر مۆڵەتی بە ئێران دا بۆ ئەوەی گەرووی هورمز بکاتەوە، دوای ئه‌وه‌ی له‌ سەرەتای هێرشی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران لە 28ی شوبات بە شێوەیەکی پله‌به‌ندی داخرا.

پێشتر رووسیا هۆشداری دابوو لە هەر جۆرە هێرشێک کە بتوانێت هەڕەشە لە وێستگەی ئەتۆمی بوشه‌هر لە باشووری ئێران بکات کە مۆسکۆ هاوکار بوو لە دروستکردنی، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو موشەکێک بەر موشەکێک کەوت له‌ نزیك وێستگه‌كه‌ بەبێ ئەوەی زیانی پێ بگەیەنێت.

پێسکۆڤ زیاتر گوتی: بێگومان ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت، مەترسییەکی ئەمنی جددی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە پێمان وایە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەتوانێت مەترسییەکی زۆری هەبێت بۆ تێكچوونی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و جیهانیش.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.