Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 05:15

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: لێدوانەكانی ترەمپ بۆ دابەزینی نرخی نەوتە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی درەرەوەی ئێران رەتی كردەوە لەگەڵ ئەمەریكا هیچ جۆرە دانوستانێكی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان ئەنجامدابێت، جەختیش دەكەنەوە كە لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی ئاگربەست و وەستانی شەڕ بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت و بەدەستهێنانی كاتی زیاترە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە لەناكاو وەستانی هێرشەكانی بۆ سەر ئێران بۆ ماوەی 5 رۆژ راگەیاند، جەختیشی كردەوە كە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ بەپرسانی ئێران گفتوگۆی بەرهەمداریان ئەنجامداوە.

لەمبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: قسەكانی ترەمپ لە چوارچێوەی هەوڵەكانە بۆ دابەزینی نرخی نەوت و سووتەمەنی لە جیهاندا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەش دا كە قسەكانی سەرۆكی ئەمریكا هەروەها بۆ بەدەستهێنانی كاتی زیاترە بۆ جێبەجێكردنی پلانە سەربازییەكانی.

جەختیشی كردەوە كە تا ئێستا هیچ جۆرە دانوستانێك لەنێوان تاران و واشنتن نەكراوە. گوتیشی كە هەمیشە وەڵامیان بۆ وڵاتانی نێوەندگیری ناوچەكە بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان ئەوە بووە كە "ئێمە دەستمان بە شەڕ نەكردووە".

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە لە پۆستێكدا لە تۆری كۆمەڵایەتی (تروس سۆشیال) رایگەیاند: خۆشحاڵم رایدەگەیەنم كە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا گفتوگۆی زۆر باش و بەرهەمدارمان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران هەبووە بەمەبەستی چارەسەركردنی گرژییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ترەمپ هەروەها رایگەیاند: فەرمانم بە وەزارەتی جەنگ كردووە بۆ ماوەی 5 رۆژ هەموو جۆرە هێرشێكی سەربازی بۆ سەر وێستگەكانی كارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران دوابخەن.

جەختیشی كردەوە كە: راگرتنی هێرشەكان بەندە بە سەركەوتنی كۆبوونەوە و گفتوگۆكان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران.

جێی باسە هەر دوای ئەم پۆستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە دابەزین كرد، نرخی نەوتی برێنت سەرەتا لە 112 دۆلارەوە بۆ 98 دۆلاری دابەزی، بەڵام ئێستا نرخەكەی كەمێك بەرزتر بووەتەوە و بە 102 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.