Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 10:54

پەیامنێری کوردستان تیڤی: ئۆتۆمبێلێک کەوتووەتە نێو ڕووبار و 2 کەس بریندار بوون

کوردستان TV
100%

بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی، ئۆتۆمبێلێک کەوتووەتە نێو ڕووبار و 2 کەس بریندار بوون و شۆفێرەکەش بێ سەروشوێنە.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی ئادار، بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی: کاتژمێر 9ـی بەیانی ئەمڕۆ لە لۆفەکانی چیای کورتەک لە بناری قەندیل، قەزای پشدەر ئۆتۆمبێلێک لەجۆری تۆیۆتا هایلۆکس هەڵدێراوە و کەوتۆتە نێو ڕووبار.

پەیامنێری کوردستان تیڤی: ئۆتۆمبێلەکە سێ کەسی تێیدا بوون دوو کەس بریندارن و کەسێکیشیان کە شۆفێر بووە تا ئێستا بێسەروشوێنە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە. یەکێک لە بریندارەکان برینی سەختە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی ڕانیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.