بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی ئادار، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: بە گشتی ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت، ئەگەری نمەبارانی کەمی پچڕپچڕ هەیە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمدا وە لە کاتەکانی دوایی نیوەرۆ تاکو ئێوارە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وە ناوچە سنووریەکانی ئەم دەڤەرە کەمێک زیاتر دەبێت پاشان کەشەکە تارادەیەک سەقامگیر دەبێتەوە. پلەی گەرما 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە.
بۆ سبەی سێشەممە 24ـی ئادار، بە پێی پێشبینەیاکنی کەشناسی: ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بۆ کاتەکانی نیوەرۆ نمەباران چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە سەرەتا لەناوچەکانی رۆژهەڵات سنووری گەرمیان وە پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی دەست پێ دەکات پاشان بۆ کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکان.
کەشناسی ڕاشیگەیاند: هەروەها بەفرێکی کەم لە ناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵات دەبارێت. دابارین لەزۆربەی ناوچەکان بەشێوەی نمەباران دەبێت کاریگەری لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵات زیاتر دەبێت، شایانی باسە کاریگەری ناجێگیری ئاسمان بۆ رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێم | دووشەممە | سێشەممە |
| هەولێر | 17 | 13 |
| سلێمانی | 14 | 14 |
| دهۆک | 15 | 16 |
| هەڵەبجە | 17 | 16 |
| زاخۆ | 16 | 17 |
| گەرمیان | 19 | 16 |
| سۆران | 13 | 13 |
| پیرمام | 15 | 11 |
| چەمچەماڵ | 16 | 14 |
| حاجی ئۆمەران | 4 | 4 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.