ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا هیوای خواست ئەمریکا بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بۆ کۆتایی هێنان بە لەشکرکێشی ڕووسیا، سەرەڕای ئەوەی واشنتۆن گرنگی بە شەڕ لەگەڵ ئێران دەدات، ئەمەش دوای دانوستانەکانی فلۆریدا لە نێوان بەرپرسانی باڵای هەردوولا .
ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمهریکا کە سەرکردایەتی هەوڵەکانی دانوستان دەکات، لە میانی دوو ڕۆژی رابردووی دانوستانەکاندا رایگهیاند، له دوای سووککردنی سزاکانی سەر نەوتی ڕووسیا لەلایەن ئەمریکاوە پێشکەوتنی ئهرێنی لهنێوان ههردوو هاتووهته كایهوه.
هاوكات، زێلێنسکی لە گوتارێکی تهلهفزیۆنیدا گوتی: "لە ئێستادا سەرنجی سەرەکی لایەنی ئەمریکی لەسەر بارودۆخی ئێران و ناوچەكهی دهوروبهری ئێرانه، بەڵام ئەو شەڕەی کە ڕووسیا دژی ئۆکرانیا بەڕێوەی دەبات، دەبێت ئهوهش کۆتاییش بێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، جیهان دۆخهكه دهبینیێت زۆر سوپاسگوزارم بۆ کۆمەڵگەی ئەمریکی بۆ پشتگیریی ڕوونیان بۆ ئاشتییەکی ئاسایی و شکۆمەندانە بۆ ئۆکرانیا.
ئاماژەی بەوەشکرد کە لە کاتی گەڕانەوەیدا ڕاوێژ لەگەڵ تیمی ئۆکرانیا دەکات و هیوای خۆی دەربڕی کە ڕێڕەوی دیپلۆماسی نێوان کیێڤ و واشنتۆن بەردەوام بێت.
زێلینسكی ئهوهشی گوت: "ئەوە هەواڵێکی زۆر خۆش دەبێت و بەڵگەیەک دەبێت کە ڕێرهوی دیپلۆماسی زاڵ بێت بهسهر ڕێرهوی شهڕ و هیوادارین ئەوە ڕووبدات".
هاوكات ههر ئهمڕۆ ستیڤ ویتکۆڤ لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی، هەردوولا "سەرنجیان خستۆتە سەر خاڵە سەرەکییەکان بۆ دیاریکردنی چوارچێوەیەکی ئەمنی بەردەوام و متمانەپێکراو بۆ ئۆکرانیا، هەروەها هەوڵە مرۆییە گرنگەکان لە ناوچەکەدا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.