Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 15:01

نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی لە وەزیری درەوەی تورکیاوە پێگەیشت، لە پەیامەکەدا هاکان  فیدان هیوای خواستووە کە نەورۆز ببێتە مایەی بەهێزکردنی دۆستایەتی و تەبایی و پاراستنی بەها هاوبەشەکان.

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 22ـی ئادار، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزه‌وه‌، په‌يامێكى پيرۆزبايى له‌ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوه‌ پێگه‌يشت.

لە پەیامەکەدا، وێڕای دەربڕینی گەرمترین پیرۆزبایی، نەورۆزی وەک سیمبۆلی خێر و ئومێد و ڕەگەزێکی سەرەکیی کولتووری هاوبەش لە ناوچەکەدا وەسف کردووە. هه‌روه‌ها هیوای خواستووە کە نەورۆز ببێتە مایەی بەهێزکردنی دۆستایەتی و تەبایی و پاراستنی بەها هاوبەشەکان.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى په‌يامه‌كه‌يدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئاماژەی بە دۆخی ئێستای ناوچەکە کردووە کە ڕووبەڕووی زیادبوونی ئاڵنگارییەکان بووەتەوە و هیوای خواستووە ئەم جەژنە ئاشتی و ئارامی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت.

لە کۆتاییی پەیامەکەیدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سڵاوی دڵسۆزانەی ئاراستەی نێچيرڤان بارزانى و خه‌ڵكى هەرێمی کوردستان کردووە و هیوای ساڵێکی پڕ لە ئاشتی و خۆشگوزەرانیی بۆ خواستوون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.