Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 13:24

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ئەگەر هێرش بکرێتە سەر وێستگەکانی ئێران ژێرخانی وزەی ناوچەکە وێران دەکەین

کوردستان TV
100%

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشدارییەکی توند دەداتە وڵاتانی ناوچەکە و ڕایدەگەیەنێت، لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر ژێرخانی وڵاتەکەی، تەواوی دامەزراوە نەوتی و وزەییەکانی ناوچەکە دەبنە ئامانجی ڕەوا و بە شێوەیەکی "بێ گەڕانەوە" وێران دەکرێن.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکدا کە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاویکردووتەوە، ڕایگەیاند: هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی ئابووری ئێران، هەموو ناوچەکە ڕووبەڕووی کاردانەوەیەکی توند و بەرفراوان دەبێتەوە.

قالیباف لە پەیامەکەیدا جەختی کردووەتەوە: دەستبەجێ دوای کردنە ئامانجی وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وڵاتەکەمان، ژێرخان و دامەزراوەکانی وزە و نەوت لە سەرانسەری ناوچەکەدا وەک ئامانجی ڕەوا هەژمار دەکرێن و بە شێوەیەکی بێ گەڕانەوە تێکدەشکێنرێن.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە کە پەکخستنی ئەم دامەزراوانە لە ناوچەکەدا، دەبێتە هۆی ئەوەی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بە بەرزی بمێنێتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.