Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 11:21

وەزارەتی بەرگریی قەتەر کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سەربازی ڕادەگەیەنێت و تیمەکانی گەڕان دەستبەکار دەبن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی قەتەر بە فەرمی ڕایگەیاند، یەکێک لە هێلیکۆپتەرەکانی سوپای وڵاتەکە لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی فەرمیدا لە ئاوە هەرێمییەکان کەوتووەتە خوارەوە، دەستبەجێ دوای ڕووداوەکەش وەزارەتی ناوخۆ تیمە پسپۆڕەکانی بۆ گەڕان و ڕزگارکردنی سەرنشینەکان ڕەوانەی ناوچەکە کردووە.
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕووداوەکە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکێکی سەربازیی دیاریکراودا بووە، بەڵام تا ئێستا هۆکارە تەکنیکییەکانی ئەو کەوتنەخوارەوەیە و چارەنووسی سەرنشینەکانی هێلیکۆپتەرەکە ئاشکرا نەکراون.
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی ناوخۆی قەتەر ڕایگەیاند کە تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی دەریایی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی کەناراوەکان و سنوورەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ گرووپی گەڕان و ڕزگارکردنی نێودەوڵەتی قەتەر سەر بە هێزی ئاسایشی ناوخۆ (لێخویا)، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لەناو ئاوە هەرێمییەکان کردووە بۆ دۆزینەوەی پاشماوەی هێلیکۆپتەرەکە.
تیمە فریاگوزارییەکان لە شوێنی ڕووداوەکەدا بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ ڕزگارکردنی سەرنشینەکان، هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکان جەختیان کردووەتەوە کە بەدواداچوونی ورد بۆ ڕووداوەکە دەکەن تاوەکو وردەکارییەکان بۆ ڕای گشتی بڵاوبکەنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.