سوپای ئێران ڕایگەیاند، لە وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئامادەن سەرجەم ژێرخانی وزە و وێستگەکانی شیرینکردنی ئاوی ناوچەکە بکەنە ئامانج، ئەمەش ئاستی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتنی گەیاندووەتە قۆناغێکی نوێی مەترسیدار.
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، سوپای ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کە هەر هێرشێک بۆ سەر وێستگەکانی کارەبای وڵاتەکەیان، وەڵامێکی توند و کوشندەی دەبێت و سەرجەم وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزە و دامەزراوەکانی شیرینکردنی ئاو لە ناوچەکەدا دەبنە ئامانجی ڕاستەوخۆی مووشەکەکانیان.
ئەم هەڕەشەیەی تاران تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ مۆڵەتی 48 کاتژمێری دابووە ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، بە پێچەوانەوە هەڕەشەی وێرانکردنی وێستگەکانی کارەبای ئێرانی کردبوو، کە بە گەورەترین وێستگەی وڵاتەکە دەست پێ دەکات.
شارەزایانی سیاسی هۆشداری دەدەن کە ئەم پەرەسەندنە ڕەنگە ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گشتگیر بەرێت، کە تێیدا نەک هەر وێستگەکانی وزە، بەڵکو سەرچاوە سەرەکییەکانی ئاوی خواردنەوەش لە وڵاتانی ناوچەکە بکەونە ژێر هەڕەشەی جدییەوە، ئەمەش مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانی ملیۆنان کەس دروست دەکات.
تاران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە؛ سوپای ئێران هەڕەشەی وێرانکردنی ژێرخانی وزە و ئاوی ناوچەکە دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.