Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 11:21

سوپای ئەمریکا: توانای ئێران بۆ هەڕەشەکردن لە گەرووی هورمز کەمبووەتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئەمریکا جەختی کردەوە، توانای ئێران بۆ هەڕەشەکردن لە گەرووی هورمز "پاشەکشەی کردووە"، ئەوەش دوای بۆردومانکردنی دامەزراوەیەکی ژێرزەوی لەم هەفتەیەدا کە تێیدا مووشەکی کرووز و چەندین جۆری دیکەی چەک کۆگاکرا بوون.

ئادمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (CENTCOM)، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە پلاتفۆرمی (X) بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند: "تەنها تێکشکاندنی دامەزراوەکە نەبووە، بەڵکو بنکەکانی پشتیوانیی هەواڵگری و ئامێرە ڕادارییەکانی ئاراستەکردنی مووشەکیشمان لەناو بردووە کە بۆ چاودێریکردنی جووڵەی کەشتییەکان بەکار دەهێنران."

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو، ڕۆژی سێشەممە لەرێگەی بۆمبی تایبەتی "دژە قەڵا"وە، کە کێشی هەر دانەیەکیان زیاتر لە 2 تەنە و بۆ کونکردنی ئامانجەکانی ژێر زەوی دروستکراون، هێرشیان کردووەتە سەر کەناراوەکانی ئێران. ئادمیراڵ کووپەر ڕوونیکردەوە کە ڕژێمی ئێران ئەو بنکە بەهێزەی ژێرزەوی بۆ شاردنەوەی مووشەکی کرووزی دژە کەشتی و سەکۆی مووشەکی گەڕۆک بەکارهێناوە کە مەترسییەکی گەورە بوون بۆ سەر هاتوچۆی دەریایی نێودەوڵەتی.

کووپەر دەشڵێت: "توانای ئێران بۆ هەڕەشەکردن لە ئازادیی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز و دەوروبەری بەهۆی ئەم بۆردومانەوە کەمبووەتەوە، ئێمەش لە بەدواداچوونی ئەم ئامانجانە بەردەوام دەبین."

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.