Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 13:10

ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵە (بۆ کوردستان تیڤی): بە 12 درۆن بۆردومان کراین

کوردستان TV
100%

ئەمجەد حسێن پەناهی، ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان  بە (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند، یەکێک لە بارەگاکانی حزبەکەیان لە لایەن چەند درۆنێکی نەناسراوەوە کراوەتە ئامانج و بۆردومان کراوە.

لەو چوارچێوەیەدا، ئەمجەد حسێن پەناهی ئاشکرای کرد کە هێرشەکە لە ڕێگەی 12 درۆنەوە ئەنجامدراوە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لە ڕیزەکانی پێشمەرگە و ئەندامانی حزبەکەدا نەکەوتووەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکانیان، دیارە کە ئەو درۆنانە لە شوێنێکی نزیک لە بارەگاکەیانەوە ئاراستە کراون و بۆردومانەکەیان ئەنجامداوە.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە بارودۆخێکی ئەمنی هەستیاردا تێدەپەڕێت و چەندین جار بارەگای حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان دەکرێنە ئامانجی هێرشە موشەکی و درۆنییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.