ئەمڕۆ چوارشەممە، گوتەبێژی یهكێتی ئهوروپا ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا داوای لە ئیسرائیل کردووه ئۆپەراسیۆنەکانی سهر لوبنان ههرچی زووه ڕابگرێت بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی مرۆیی کە زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتیی وڵاتهكه ئاوارەبوون بەهۆی شەڕەکەی لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان.
لە بەیاننامەیهكدا یهكێتی ئهوروپا رایگهیاندووه: "یەکێتی ئەوروپا بە قووڵی نیگەرانە لە هێرشی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، کە پێشتر دەرئەنجامە مرۆییە وێرانکەرەکانی لێکەوتووەتەوە و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ململانێیەکی درێژخایەن له ناوچهكهدا ."
هاوکات داوای لە ئیسرائیلیش کردووە ئەو ئۆپەراسیۆنانە راگرن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.