Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 00:00

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەك بۆ رۆژانی جەژن بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڕیاری دا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسكیل لە شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاكان لە ماوەی رۆژانی جەژن قەدەغە بێت.

هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا دەڵێت "ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسیکل دەکەینەوە کەوا لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسیکل قەدەغەیە".

هەروەها دەڵێت "قەدەغەی هاتوچۆیەكە رۆژانە له کاتژمێر 7ی بەیانی تا 12شەو دەبێت.

ئاماژە بەوەش دەكات "قەدەغەكە لەو شوێنانە دەكرێت كە دەكەونە رێگای سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان".

هاتوچۆی هەولێر ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆ و سەلامەتی گەشتیارانە لەم ڕێگایانەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.