وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، بنکەی ئاسمانیی کەرکووک ڕووبەڕووی هێرشێکی "ناڕەوا" بووەتەوە و بە مەقزووفێکی جەنگی کراوەتە ئامانج.
ئاماژە بەوەش دراوە، کە بنکەی ئاسمانیی کەرکووک بنکەیەکی تەواو عێراقییە و چەندین فڕۆکەی جەنگیی سوپای عێراقی تێدا جێگیر کراوە، کە ئەرکی پاراستنی ئاسمانی ناوچەکەیان لەسەرە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، وەزارەتی بەرگری جەختی کردەوە کە هیچ هێز یان کارمەندێکی بیانی لە ناو بنکە ئاسمانییەکەدا بوونیان نییە و تەنها هێزە نیشتمانییەکانی عێراقی تێیدا جێگیرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.