ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران بەیاننامەیەکی بەبۆنەی کوژرانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و نوێنەری ڕابەری لەو ئەنجوومەنە بڵاوکردەوە.
موجتەبا خامەنەیی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: بە نیگەرانییەکی قووڵەوە هەواڵی "شەهیدبوونی" ئازاربهخشی عەلی لاریجانی و کوڕەکەی و ژمارەیەک لە هاوکارانیم پێگەیشتووە.
ڕاشیگەیاند کە لاریجانی کەسایەتییەکی زانا، داهێنەر و خاوەن ئەزموونێکی زۆر بوو لە بوارەکانی سیاسی، سەربازی، ئاسایش و کارگێڕی، کە بۆ ماوەی پێنج دەیەی ڕابردوو خزمەتی بە سیستەمی ئیسلامی کردووە.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "تیرۆرکردنی" لاریجانی نیشانەی ڕق و کینەی دوژمنانی ئیسلامە و جەختی کردەوە کە ئەم خوێنە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی زیاتری کۆماری ئیسلامی. خامەنەیی هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کرد و ڕایگەیاند: پێویستە دوژمنان بزانن کە هەموو خوێنێک نرخێکی هەیە و بکوژە تاوانبارەکان بەمزووانە باجی ئەم کارەیان دەدەن.
عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمان بوو، شەوی دووشەممە 16ی ئاداریی 2026 لە تاران لە شوقەیدکدا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژرا و ئەمەش کاردانەوەی زۆری ئێرانی لێ کەوتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.