فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا دەستخۆشی لە هەوڵە دڵسۆزانەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، بەبۆنەی گەیشتن بە ڕێککەوتنی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بۆرییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جیهان.
ئەمڕۆ سێشەممە فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند: "ئەم ڕێککەوتنە بەرهەمی دیدگایەکی نیشتمانی و ئیرادەیەکی بەهێزی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، کە هەنگاوێکی ستراتیژییە بەرەو بوژانەوەی ئابووری و دابینکردنی سەقامگیری بۆ شاری کەرکووک."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەم هەنگاوە دەبێتە مایەی باشتربوونی بژێوی ژیانی تەواوی پێکهاتەکانی کەرکووک و گەلی عێراق بە گشتی لێی سوودمەند دەبن. هەروەها جەخت کراوەتەوە کە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵک و گەڕانەوەی مافە دەستوورییەکان هەمیشە لە کارە لەپێشینەکانی سەرۆکی حکوومەت بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.