حکوومەتی عێراق ئیدانەی هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکات و ئەو کارە بە دەستدرێژی و کارێکی تیرۆرستانە ناودەبات.
لە بەیاننامەیەكی حکوومەتی عێراقدا هاتووە: جارێکی تر گرووپە لە یاسادەرچووەکان هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا، ئەم کارە ترسنۆک و تیرۆرستانە بە هەموو شێوەیەک رەت دەکەینەوە.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، بەئامانجگرتنی ناوەندە دیپلۆماسییەكان، وەك كارێكی نابەرپرسانە، پێشێلكارییەكی جدی رێككەوتننامە نێودەوڵەتی و پەیوەندییە دەرەكییەكانە و عێراق دەخاتە ناو شەرمەزاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
هەر لەو بەیاننامەیەشدا هاتووە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا دەکات هێزە ئەمنییەکان بەدواداچوون بکەن بۆ ئەو کەسانەی کە ئەو کارانە دەکەن و تاوانباران رادەستی دادگا بکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.