ڕاوێژکاری سەرۆکی ئیمارات رایگەیاند، لەوانەیە وڵاتەکەی بچێتە پاڵ هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ مسۆگەرکردنی سەلامەتی و ئاسایشی گەرووی هورمز کە لەلایەن ئەمریکاوە راگەیەنراوە.
لە وتارێکیدا کە لە ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا پێشکەشی کرد، ئەنوەر قەرقاش ڕاوێژکاری دیپلۆماسی سەرۆکی ئیمارات ڕوونی کردەوە کە وڵاتەکەی هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئێران ئەنجام نادات لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و دۆخی شەڕەوە.
لە سەرەتایی دەستپێکردنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، گواستنەوەی بازرگانی لە گەرووی هورمز گرفتی بۆ دروستبووە، لە کاتێکدا شەڕ و پێکدادانەکان لەنێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل و ئێران پێدەنێتە هەفتەی سێیەمەوە.
گەرووی هورمز گرنگییەکی گەورەی ئابووری هەیە 20%ی نەوتی هەموو جیهان بەم گەرووەدا تێدەپەڕێت، ئێران و ئیمارات و چەندین وڵاتی دیکەی ناوچەکە وەک رێڕەوێکی گرنگ لەم گەرووە دەڕوانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.