سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا داوا لە هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان و بەپێی دەستوور و یاسا، مامەڵە بکەن و بەرژەوەندییەکانی وڵات بپارێزن.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لەم هەلومەرجە هەستیارەی ئێستای بەردەمان دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق زۆر گرنگە و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی وڵات دەکات، لەم ڕوانگەیەوە داوا لە حکوومەتی فیدرالی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە هاوکاربن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ دەرەوەی عێراق و پێکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە پێی بڕگەکانی دەستوور و یاسا، بەمەش بەرژەوەندییەکانی وڵات بەدیدەهێنێت و خزمەت بە هەموو خەڵکی عێراق دەکات.
هەر لەو راگەیەنداوەی سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژە بەوەشدراوە:هیوادارین ئەم هەنگاوانە بەهێزتر بکرێن بۆ ئەوەی بەشداربن لە چارەسەرکردنی ئەم پرسە گرنگە، کە دەبێتە هۆکاری پەرەپێدانی سەقامگیری ئابووری و خزمەتکردنی بەرژەوەندی هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.