Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 18:38

دۆناڵد ترەمپ: لە بابەتی گەرووی هورمز پێویستمان بە هاوكاری هیچ وڵاتێك نییە

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت كە وڵاتەكەی پێویستی بە هاوكاری هیچ وڵاتێك نییە لە بابەتی گەرووی هورمز.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: دوێنێ دووشەممە یەكێك لە گرنگترین بەرپرسەكانی ئێرانمان كوشتن كە راستەوخۆ بەرپرس بوو لە كوشتنی خۆپیشاندەران.

گوتیشی: سەرجەم وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ سەبارەت بە هێرشكردنە سەر ئێران لەگەڵمان هاوڕابوون، بەڵام ئێستا لە بابەتی گەرووی هورمز نایانەوێ هاوكاریمان بكەن.

ترەمپ جەختیشی كردەوە كە ئەمە وەك تاقیكردنەوەیەك بوو بۆ وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ و بە بڕیاری هاوكارینەكردنیان هەڵەیەكی گەورەیان كرد.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆتاییدا نەشی شاردەوە كە هەر لە بابەتی گەرووی هورمز، لەلایەن زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە پاڵپشتی گەورە كران.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.