Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 05:44

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و باسیان لە دۆخی ناوچەکە کرد.

لە کۆبوونەوە و دیدارەکەدا، لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆ کرا و جەخت لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرا.

هەروەها جەخت لە کۆتاییهێنان بە شەر و گرژی و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە دەڤەرەکەدا کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.