Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 06:41

ناتانیاهۆ: بە فەرمی کوژرانی عەلی لاریجانی راگەیاند

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەفەرمی کوژرانی عەلی لاریجانی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەی ئێرانی راگەیاند.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: عەلی لاریجانی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە بۆردومانێکی هێزەکانی سوپای وڵاتەکەیدا کوژراوە و بە بەردەوام بۆردومان ئەو ناوچانە دەکەن کە بەرپرسانی ئێران تێیدا دەمێننەوە و دەیان کەنە ئامانج.

ناتانیاگۆ گوتیشی: سوپرایزی نوێیان بۆ ئێران هەیە و بەردەوام دەبن لە کوشتن و راوەدوونانی گەورە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوخۆی وڵاتەکەدا و رووبەرووی هەر کەس دەبنەوە کە ببێتە کێشە بۆ وڵاتەکەیان.

عەلی لاریجانی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانە، پێشتر سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بووە، یەکێکە لە کەسە نزیکەکانی رابەری نوێی ئێران و بەوردی ئاگاداری دۆسیەی ئەتۆمی ئەو وڵاتەیە و رۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە دانووستانەکانی ئێران و ئەمریکادا، لە 3ی ‌حوزەیرانی 1958 لە تاران لەدایک بووە.

راگەیاندنی کوشتنی لاریجانی لەلایەن ناتانیاهۆوە لە کاتێکدایە میدیای ئێران بەهیچ شێوەیەک باس لە کوشتنی ناوبراو ناکات، پێش نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە لە کاتی راگەیاندنی کوشتنی لاریجانی لە میدیاکانی ئیسرائیلەوە، سوپای پاسداران دەستنووسێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند: لاریجانی بەم پەیامە ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە کە لاریجانی لە بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلدا کوژراوە.

لاریجانی لە زانکۆی تاران خوێندوویەتی، ماستەر و دکتۆرای لە فەلسەفەی ڕۆژاوا بەدەستھێناوە، ھەروەھا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بە پلەی یەکەم لە بیرکاری و ڕاگەیاندن لە زانکۆی تەکنەلۆجی شەریف بەدەستهێناوە، ساڵی 2005 خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کاندید کرد و بە 5،94٪ی دەنگەکان پلەی شەشەمی بەدەستھێنا. لە 14ی ئابی 2005 بووەتە ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.